تێبینیەکان
دەربارەی کارەکانم!
گرنگدەربارەی کارەکانم!
سڵاو،
بەخێربێن بۆ ماڵپەڕەکەم کە تایبەتە بە خزمەتی گەیمەرانی کورد. هەموو مۆد و بەرهەمەکانم بە تەواوی بەخۆڕایین و تەنها ئامانجم بەرەوپێشبردنی ئەزموونی یاریکردنە بۆ گەیمەرە کوردەکان.
تایبەتمەندییەکان:
- مۆدەکان لەگەڵ هەموو ڤێرشنەکانی یاریەکان کاردەکەن، چ کڕاوە بن یان کڕاک.
- ١٠٠٪ سەلامەتن - هیچ مەترسی باند بوون نییە.
- دژی یاسای هیچ یاریەک نین چونکە تەنها نووسینەکان دەگۆڕن، نەک میکانیزمی یاریەکان.
- من بەخۆڕایی بڵاویان دەکەمەوە - ئەگەر کەسێک بەپارە پێی فرۆشتن، ئەوا وەک ئەوەیە دزی لێکردبن.
- هەموو فایلەکانم پاکن - هیچ ڤایرۆس و بەرنامەی زیانبەخشیان تێدا نییە و هیچ زیانێکیان بۆ کۆمپیوتەرەکەت نییە.
- تەواوی نووسینەکانی ناو یاریەکانم کردووە بە کوردی (دیالۆگ،سیتینگ،نەخشە،ئینڤینتۆری،وێنەکان،ڤیدیۆکان...هتد).
ئاگاداربن: بەداخەوە کەسانێکی نەفس نزم و نەخۆش دەروونی حەسود هەن کە هەوڵ دەدەن کارەکانم ناشرین بکەن بە درووستکردنی درۆ و بوختان. تکایە وریابن و بە قسە و درۆکانیان هەڵمەخەڵەتێن. وە گومانتان لە هەر شتێک بوو بەکاریمێنن زۆرم لەکەس نەکردووە بەکاریبێنێت هیچ ئیستفادەیەکی بۆمن نییە.
هەر یاریەک نزیکەی ٦ بۆ ١٤ کاتژمێر خەریکی دەبم بۆ ئەوەی بیکەمەوە کوردی وە بەتەنها هەموو کارەکان دەکەم و کردوومن بۆ ئەوەی گەیمەرانی کورد چێژ لە یاریەکانیان وەربگرن ڕێز لە ماندووبوونم بگرن بەفۆلۆوکردنی ئەکاونتەکانم 3>
ڕێز و خۆشەویستی بۆ ئێوە
ئەمیر خۆشناو
بینەرەکان: 124
Donate
گرنگDonate
دۆنەیتم بکەن بۆ بەردەوامبوونم و باشترکردنی ئیشەکانم:
USDT-Eth: 0x5fe92530697a0c4948ce227d4eda2d11e6c0e68d
USDT-Trc20: TL1mSgbQSsdjBwjcu1y8ZjDNQMtGpwaFrg
Btc: 3AHpEv4HxsUPLP1LRh5Kx2ctqRnAXQSXPh
Ltc: MBdfVsgEADGZ6nY76V5Pofrkq2hszEUxeV
دۆنەیتی نێردراو تا ئێستا: 0$
بینەرەکان: 55
(فێرکاری) زیادکردنی زمانی کوردی بۆ یاریەکانی کۆمپیوتەر
(فێرکاری) زیادکردنی زمانی کوردی بۆ یاریەکانی کۆمپیوتەر
کلیک بکە بۆ فێرکاری: https://youtube.com/watch?v=xjq2EHbs5kw
بینەرەکان: 13
(فێرکاری) زیادکردنی زمانی کوردی بۆ یاریەکانی پلەیستەیشن
(فێرکاری) زیادکردنی زمانی کوردی بۆ یاریەکانی پلەیستەیشن
کلیک بکە بۆ فێرکاری: https://youtube.com/watch?v=yZtFStjQw2s
بینەرەکان: 14