وەرگێڕی شاشە، یاری مۆدکراو، و خزمەتگوزاری ستیم. هەمووی لە یەک شوێندا کۆکراوەتەوە بۆ ئاسانکاری تۆ.
یاری دەتوانرێت مۆد بکرێت بە وەرگێڕی تایبەت بۆ Unreal Engine و Unity Engine (جگە لە ئینجینەکانی تر کە خۆم مۆدم کردووە و دامناوە، خۆشتان دەتوانن یارییەکانی ئەم دوو ئینجینە بکەنە کوردی)
یاری و بەرنامە لە ستیم (٩٠٪ی هەموو یاری و بەرنامە بڵاوکراوەکانی ستیم کاردەکەن کاتێک زیاد دەکرێن)
تەنها ئەگەر کێشە لای ئێمە بوو لایخۆمان چاکی دەکەین ئەویتر فێرکاری دانراوە
سەلامەتی
یەکەمین وەرگێڕی کوردی بۆ یارییەکان کە بە شێوەیەکی زیرەک دەقی ناو یارییەکان دەکاتە کوردی بە بێ کێشە.
دەستگەیشتنی خێرا بە یارییە بەناوبانگەکانی ستیم و چالاککردنی ئۆنلاین بۆ یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکانت بەبێ هێچ ڕێگریەک.
ئەرشیفێکی زۆر فراوان لە سەدان یاری جیاواز و ناوازەی جیهانی کە بە تەواوی بۆ زمانی شیرینی کوردی وەرگێڕدراون.
بەرنامەیەک بۆ وەرگێڕانی زۆربەی یاریەکانی Unreal Engine بە ئاسانی.
بەرنامەیەک بۆ وەرگێڕانی زۆربەی یاریەکانی Unity و دانانی زمانی کوردی.
زۆربەی یارییەکان بە ئۆنلاین کار دەکەن، بەتایبەت ئەوانەی ٢-٣-٤ کەسین. یارییە جیهان کراوەکان و ئەوانەی سێرڤەری گەورەیان هەیە زۆربەیان ئۆنلاین نین.
لە مۆدی ئۆنلایندا تەنها دەتوانیت لەگەڵ ئەو کەسانە یاری بکەیت کە پڕۆگرامی VIP ئێمەیان هەیە. ئەمە سێرڤەری گشتی و فەرمی نییە بۆ زۆربەی یارییە ئۆنلاینەکان.
بە تەکنەلۆژیای زیرەک، هەر دەقێک لەسەر شاشەکەت بێت دەیکاتە کوردی. گرنگ نییە چ یارییەکە.
تەواوی توانای ستیم بەکاربهێنە. بە سیستەمی پێشکەوتووی بایپاسی Denuvo، دەتوانیت نزیکەی هەموو یارییەکان بە ئۆنلاین بکەیت، هەموو دەستکەوتەکان چالاک بکەیت، و بگەیتە تایبەتمەندییە ناوازەکانی ستیم—هەمووی لە یەک پڕۆگرامی بەهێزدا.
جیهانی یارییە دڵخوازەکانت بە زمانی شیرینی کوردی ئەزموون بکە. ئێمە نەک تەنها وەرگێڕانی تەواوی دەق و ژێرنووسەکان، بەڵکو دۆبلاژی دەنگی کوردی (بەم نزیکانە) بۆ یارییەکان دابین دەکەین بۆ یەکەمین جار. بە دەستکاریکردنی فایلی فەرمی یارییەکان، وەرگێڕان و دۆبلاژێکی بێخەوش بە بەرزترین کوالێتی و فۆنتی تایبەت پێشکەش دەکەین. پاتچەکانمان بە تەواوی سەلامەتن و هیچ مەترسی باندبوونیان نییە و بۆ هەردوو مۆدی ئۆنلاین و ئۆفلاین کار دەکەن.
بەرنامەیەکی تایبەت و بەهێز بۆ وەرگێڕانی زۆربەی یارییەکانی بزوێنەری Unreal Engine. لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە دەتوانیت دەقی یارییەکان دەربهێنیت، وەریگێڕیتە سەر زمانی کوردی و پاتچی بکەیتەوە ناو فایلی یارییەکە بە شێوەیەکی خۆکار و بێ کێشە.
بەرنامەیەکی پێشکەوتوو بۆ وەرگێڕانی زۆربەی یارییەکانی بزوێنەری Unity. گونجاوە بۆ گۆڕینی فۆنت، دەرهێنانی تێکستی ناو یاری و جێگیرکردنی زمانی کوردی بە ئاسانترین هەنگاو و بەرزترین کوالیتی.
ئاگاداربە! زۆربەی سایتە بێبەرامبەرەکان ڤایرۆس و ماینەر دەخەنە ناو کۆمپیوتەرەکەت. بەڵام ئەم پڕۆگرامە پاکە و بە بەرپرسیارێتی خۆم زەمانەتی دەکەم کە هیچ زیانێکی نییە بۆ کۆمپیوتەرەکەت و پێویست بە کوژاندنەوەی ئەنتیڤایرۆز ناکات بۆ بەکارهێنانیان.
بۆ کڕینی دەستبەجێ، چیتر پێویست ناکات چاوەڕێی ئۆنلاینبوونی ئەدمینەکان بکەیت! سیستەمی پارەدان بە تەواوی ئۆتۆماتیکی کراوە. دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی لینکی خوارەوە پارە بدەیت و بەبێ دواکەوتن کلیلەکە، ڕێنماییەکان، و پڕۆگرامەکانی VIP دەستبەجێ بەدەست بهێنیت.
هەموو شتێک بە تەنها ٢٠,٠٠٠ دینار
بۆ یەک ساڵ
ئەوەی لێرە ئاماژەی پێ کراوە (وەرگێڕی شاشە، یارییەکان، ستیم، فایل زمانی کوردی یاریەکان، بەرنامەی وەرگێڕانی یارییەکانی Unreal Engine و Unity) هەمووی پێکەوە بە ٢٠,٠٠٠ دینارە. بۆ یەک ساڵە و ناتوانی بە جیا بیانکڕیت (هەمووی لە یەک ئۆفەرن).
بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە
لە ئێستادا وەرناگیرێت
بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە
لە ئێستادا وەرناگیرێت
لە ئێستادا تەنها پارەدانی خۆکار لە ڕێگەی FIB چالاکە و وەردەگیرێت. پێویست ناکات نامە بۆ ئێمە یان هیچ کەسێک بنێریت، کڕین بە تەواوی بە شێوەی خۆکار و دەستبەجێ ئەنجام دەدرێت.
تکایە ئاگاداربە! تەنها پارەدانی خۆکاری FIB کار دەکات و هیچ شێوازێکی تری پارەدان وەرناگیرێت.
بۆ ئەوەی دواتر کێشە دروست نەبێت، تکایە بە وردی وەڵامی ئەم مەرجانە بدەرەوە تا دوگمەی کڕین چالاک بێت.
١. ئەم بەرنامانە تەنها و تەنها بۆ کۆمپیوتەرە (PC / ویندۆز). ئێمە هیچ بەرنامەیەکمان بۆ پلەیستەیشن (PlayStation)، ئێکس بۆکس (Xbox) یان مۆبایل نییە و بە هیچ جۆرێک لەسەریان کار ناکات.
تێبینی: ئێمە گرەنتی ٩٠٪ بۆ کارکردنی یارییەکان دەدەین نەک ١٠٠٪. لەگەڵ هاتنی ئەپدەیت بۆ یارییەکان ڕەنگە زمانی کوردی یان بایپاس بۆ ماوەیەک بوەستێت؛ لەو کاتەدا بە هیچ جۆرێک نامە بۆ ساپۆرت مەنێرە چونکە کێشەکە گشتییە و کاری لەسەر دەکرێت.
٢. هۆشداری توندی یاسایی و مافی خاوەندارێتی: سەرجەم فایلەکان، کۆدەکان، داتاکان، بیرۆکە و پڕۆگرامەکانی ئەم ماڵپەڕە بە تەواوی پارێزراون بەپێی یاسای پاراستنی مافی دانەر ژمارە (٣)ی ساڵی ١٩٧١، یاسای ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٠٨ی پەرلەمانی کوردستان بۆ قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، و ماددە سزاییەکانی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١)ی ساڵی ١٩٦٩. ئاگاداربە! تەنانەت ئەگەر تەنها یەک فایلی زۆر بچووکیشمان لێ بدزرێت، دزەی پێبکرێت، کۆپی یان کڕاک بکرێت، بەبێ هیچ چاوپۆشییەک لە ڕێگەی دادگاکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕووبەڕووی سکاڵای توندی تاوانکاری دەبیتەوە کە سزای دەستگیرکردن و بەندکردنی حەتمی و قەرەبووی ملیۆنی دارایی بەسەردا دەسەپێنرێت.